چاودێری مافی مرۆڤ: هێرشەكانی ئێران گیانی خەڵكی مەدەنی خستووەتە مەترسییەوە


وێستگەنیوز-

رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند هێرشە درۆنی و مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی كەنداو گیانی خەڵكی مەدەنی بەشێوەی جددی خستووەتە مەترسییەوە و لە چەندین حاڵەتیشدا شوێنە مەدەنییەكانی كردووەتە ئامانج.

چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا بە ئاماژە بە زیان گەیاندن بە ناوچە نیشتەجێ مەدەنییەكان، هۆتێلەكان، فڕۆكەخانە مەدەنییەكان‌ و باڵوێزخانە و كۆنسولگەرییەكان رایگەیاند، كە لەم هێرشانەی ئێراندا "لانیكەم 11 كەس كوژراون و 268 كەسیش برینداربوون".

جۆی شای، لێكۆڵەری باڵای ئەم رێكخراوە دەڵێت، "بەرپرسانی ئێران بە جێگەی داوای لێبوردنی زارەكی، دەبێت بە خێرایی هەموو كردارێك بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی لە سەرتاسەری كەنداو ئەنجام بدەن".


PM:12:07:17/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت