میدیاکانی ئیسرائیل: عەلی لاریجانی بە ئامانج گیراوە
وێستگەنیوز-
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە ئامانج گیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکرەوە، عەلی لاریجانی لەناو ئەو ئامانجانەدا بووە کە شەوی ڕابردوو لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوخۆی ئێران هێرشیان کراوەتە سەر.
وەک میدیاکانی ئێران ئاماژەیان پێکردووە، تائێستا دیارنییە لاریجانی گیانی لەدەستداوە یان تەنها بریندارە.
هەروەها میدیاکانی ئێرانیش هیچ هەواڵێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە چ بە رەتکردنەوەی یان پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە.
AM:11:48:17/03/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت