لە دیمەشق بڕیار لەسەر فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان دەدرێت
وێستگەنیوز-
بەپێی بڕیارێکی پارێزگاری دیمەشق پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان لەناو چێشتخانە و یانە شەوانەکانی پایتەختی سوریا قەدەخە دەکرێت.
سەبارەت بەو بڕیارە پارێزگاری دیمەشقی پایتەختی سوریا دەڵێت، "سکاڵای زۆرمان بۆ هاتووە لە دانیشتووانی شارەکەوە و لە پێناو ئادابی گشتی ئەو بڕیارەیان دەرکردووە، خواردنەوەی کحولی تەنیا لە گەڕەکەکانی باب تۆما، قەساع و باب شەرقی لە دیمەشق دەفرۆشرێن کە زۆرینە کریستیانن.
هەروەها لە بڕیارەکەدا مەودای نێوان مەیفرۆشەکان و سەرجەم شوێنەکانی عیبادەت وەک مزگەوت و کەنیسە و گۆڕستان و قوتابخانەکان دیاریکراوە کە لایەنی کەم 75 مەترە.
پارێزگاکە ماوەی سێ مانگ مۆڵەتی بەو دوکانانە داوە کە خواردنەوە کحولییە مۆرکراوەکان لە ناو شاری دیمەشق دەفرۆشن بۆ ئەوەی پابەندی بڕیارەکە بن.
AM:10:57:17/03/2026
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت