ئایا موجته‌با خامنه‌یی به نهێنی گواستراوه‌ته‌وه بۆ روسیا؟
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16ی ئازاری 2026، له پێشهاتێكیدا كه پڕه له ئاڵۆزی و نهێنی، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرێملین" ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه میدیاییانه بدات باس له‌وه ده‌كه‌ن، موجته‌با خامنه‌یی، رابه‌ری نوێی ئێران، بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی "گوازراوه‌ته‌وه" بۆ مۆسكۆ.
دیمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كرێملین، سه‌باره‌ت به پرسیاری رۆژنامه‌نووسان، ده‌رباره‌ی راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كوڕه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، به نهێنی به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی روسیا، گواستراوه‌ته‌وه بۆ مۆسكۆ، وه‌ڵامێكی كورت و پوخت و یه‌كلاییكه‌روه‌وه‌ی دایه‌وه و به ساده‌یی رایگه‌یاند: "ئێمه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره بابه‌تانه ناده‌ین".
ئه‌م پێشهاتانه دوای ئه‌و راپۆرتانه دێت كه رۆژنامه‌ی "ئه‌لجه‌ریده" كوه‌یتی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویان كردۆته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه موجته‌با خامنه‌یی. ئێواره‌ی 12ی ئازار گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا.
هه‌مو ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، له كاتی یه‌كه‌م شه‌پۆلی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، له 28ی شوباتی رابردوو، كه تێیدا كۆمه‌ڵگای رابه‌ری باڵای له ئێران كرایه ئامانج و عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران كوژرا و كوڕه‌كه‌ی موجته‌با خامنه‌یی، بریندار بوو و برینه‌كانی ته‌مومژاوییه.
له هه‌وڵێكدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌نگۆكان، عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " MS Now" رایگه‌یاند رابه‌ری مه‌زنی نوێی ئێران، "به‌ته‌واوی باشه" و ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی، له شوێنێكی ئارامه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات، به‌ڵێنیدا كه جیهان به‌م زووانه ده‌یبینێت.
به‌ڵام ئه‌م دڵنیاییانه، له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، به گومانه‌وه لێی ده‌ڕوانێت و رایگه‌یاند گوێی له‌و راپۆرتانه بووه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن رابه‌ری نوێی "ڕه‌نگه له ژیاندا نه‌بێت".
هه‌روه‌ها تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ده‌ستنیشانكردنی له 9ی ئازار و ئاماده‌نه‌بوونی له ده‌ركه‌وتنه گشتییه‌كان، پرسیاری جدیی ده‌وروژێنێت، به تایبه‌ت یه‌كه‌م لێدوانی بۆ وڵاته‌كه‌ی، وه‌ك په‌یامێكی تۆماركراو یان وه‌ك تۆمارێكی ده‌نگی بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ركه‌وێت، بڵاوكرایه‌وه.
PM:05:57:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت