سێنتکۆم بانگه‌شه‌كانی ئێران سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ڕەتدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا CENTCOM، تۆمەتەکانی ئێرانی ڕەتکردەوە، به‌ویه واشنتۆن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشی كردووه‌ته سەر وڵاتانی کەنداو.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا کە لە هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له سه‌كۆی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، "عه‌باس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئێران، بانگەشەی ئەوە دەکات ئەمریکا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەک ئاراستەیی، بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی کەنداو به‌كارده‌هێنێت و پاشان ئه‌و كاره ده‌خاته ئه‌ستۆی ئێران".
هه‌روه‌ها سێنتکۆم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئەم بانگه‌شانه "درۆی شاخدارن" و جەختی لەوە کردەوە ئێران "هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بەرەو دراوسێکانی هەڵداوە و بەبێ جیاوازی، هۆتێلە مەدەنییەکان، فڕۆکەخانە بازرگانییەکان، ناوچەی نیشتەجێبوون و ژێرخانی ئابووری کردووەتە ئامانج".
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی ئەمریکا، تەنها توانا سەربازییەکانی ئێران دەکەنە ئامانج، بە ئامانجی نەهێشتنی هەڕەشەکان بۆ سەر ناوچەکە.
PM:03:56:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت