ئیسرائیل رایگه‌یاند فڕۆکەكه‌ی خامنه‌یی له تاران تێكشكاندووه
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان، لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد له تاران، فڕۆکەی ڕابەری باڵای ئێرانیان تێکشکاندووە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ده‌ڵێت: شەوی ڕابردوو، هێزەکانی به‌رگری، به شێوه‌یه‌كی ورد، فڕۆكه‌كه‌ی ڕابەری باڵای ئێرانی لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران تێکشکاند.
بە گوتەی سوپای ئیسرائیل، "عەلی خامنەیی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ڕژێم و ئەندامانی سوپای ئێران، ئەو فڕۆکه‌یان لە ڕێگەی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە، بۆ ئه‌نجامدانی ڕێکەوتنی چەک و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەکاردەهێنا".
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات "لەناوبردنی ئەم فڕۆکەیە، زیان بە توانای سەرکردایەتیی ڕژێمی ئێران، بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەگەیەنێت. هه‌روه‌ها زیان به بنیاتنانی هێزی سەربازی و بنیاتنانەوەی رژێم بۆ تواناکانی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌مه‌ش ڕژێمی ئێران كۆڵه‌كه‌یه‌كی ستراتیجیی دیكه‌ی لەدەستدا و سوپای ئیسرائیل، به‌رده‌وام ده‌بێت له لێدان و تێكشكاندنی هه‌ر كه‌ره‌سته و ئامرازێك كه له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئێران، له‌سه‌رانسه‌ری ئێران، به‌كارده‌هێنرێت".
ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە، ده‌ستیكردووه به هێرشكردنه سه‌ر ئێران و ئامانجی ئیسرائیل له‌م هێرشانه‌دا، له‌ناوبردنی بەرنامەی مووشەکی و لاوازکردنی رژێمی ئێرانه.
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سه‌ر ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئێران کوژرا.
دواتر تاران رایگه‌یاند موجتەبا خامنەیی کوڕی عه‌لی خامنه‌یی، وەک جێنشینی باوكی و رابه‌ری نوێی ئێران هه‌ڵبژێردرا. بەڵام گومان له دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی ده‌كرێت.
PM:03:52:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت