ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان بۆ 850 كه‌س به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌پێی ئامارێكی نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15ی ئازاری 2026 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل، له سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه، تا ئێستا، 850 كه‌س له لوبنان كوژراون، له‌و ژماره‌یه 107كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكرده‌وه "كۆی ژماره‌ی شه‌هیدان له 2ی ئازاره‌وه تا 15ی ئازار، گه‌یشتووه‌ته 850 كه‌س، ژماره‌ی برینداره‌كانیش نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 105 كه‌سه، ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ شه‌مه كۆی ژماره‌ی كوژراوه‌كان بریتی بوو له 826 كوژراو".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان، له نێو كوژراوه‌كاندا 32 كارمه‌ندی فریاگوزاری هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكردووه، ژماره‌ی كوژراوانی كارمه‌ندانی فریاگوزاری بریتی بوو له 31 كوژراو.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان، لانی كه‌م چوار كه‌س كوژراون، یه‌كێكیان له نزیك شاری سه‌یدا بوو.
هاوكات سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند شوێنه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و باره‌گاكانی حزبوڵای بۆردومان كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند له كاته‌كانی شه‌ودا، له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر گوندی قه‌ترانی باشووری لوبنان، سێ كه‌س كوژراون.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند زنجیره‌یه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر "ژێرخانی حزبوڵا له سه‌رانسه‌ری لوبنان"، له‌نێویاندا "چه‌ند شوێنێكی هه‌ڵدانی مووشه‌ك له ناوچه‌ی قه‌ترانی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له‌و شوێنه‌دا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی حزبوڵا، خۆیان بۆ هه‌ڵدانی موشه‌ك ئاماده ده‌كرد و بنكه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی سه‌ر به هێزی ره‌زوانی وێرانكردووه.
له رووی مه‌یدانییه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، حزبوڵای لوبنانی ڕایگه‌یاند به "مووشه‌كی جۆریی" بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیلی له باشووری ته‌لئه‌بیب كردۆته ئامانج، ئه‌مه له كاتێكدایه ململانێی نێوان هه‌ردوولا له هه‌فته‌ی سێیه‌م نزیك ده‌بێته‌وه.
حزبوڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند بنكه‌ی ئاسمانی "پاڵماچیم"ی له باشووری ته‌لئه‌بیب كردۆته ئامانج، ئه‌وه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه دێت كه تێیدا دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له حه‌یفا كردبووه ئامانج. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ "له رێگه‌ی تۆپخانه‌وه، گردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای دوژمنیان له خاڵی جیبیا، به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی سنووریی مه‌یس ئه‌لجه‌به‌ل، كردووه‌ته ئامانج".
له‌م باره‌یه‌وه پێگه‌ی هه‌واڵی ئیسرائیل "وای نێت" بڵاویكرده‌وه، 10 موشه‌ك ئاراسته‌ی باكوری ئیسرائیل كراوه. سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئیسرائیل، رێگری له به‌شێك له موشه‌كه‌كان كردووه، به‌شێكی دیكه‌ی مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی كراوه‌دا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
PM:09:31:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت