رژێمی ئێران بۆ پاراستنی نفوزی خۆی لە بەیروت مانگانە 500 هەزار دۆلار دەداتە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان
وێستگەنیوز-
ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست ماڵپه‌ڕی "ئێران ئینتەرناشناڵ" کەوتووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە "نەبیه به‌ڕی" سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، مانگانە زیاتر لە 500 هەزار دۆلار لە ڕژێمی ئێران وەردەگرێت، لە بەرامبەر پاڵپشتیکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران و حیزبوڵڵا لە لوبنان.
سەرچاوەکان له ناوه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 9ی ئازار، بە ماڵپه‌ڕی ئێران ئینتەرناشناڵیان ڕاگەیاندووە به‌رده‌وام بڕە پارەیەکی زۆر ده‌درێت به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان ئاشكرا كرد، ئامانجی ئه‌م كارانه‌ی ڕژێمی ئێران، بۆ "کڕینی" یەکڕیزی نێوان سەرکردە شیعەکانی لوبنانه، له پێناو دڵنیابوون لەوەی کە ئەوان بە پێی بەرژەوەندییەکانی ئێران، هەڵسوکەوت دەکەن، نەک بەرژەوەندییەکانی لوبنان.
نه‌بیه به‌ڕی وەڵامی داوایه‌كی ماڵپه‌ڕی "ئێران ئینتەرناشناڵ"ی نەدایەوە كه داوای لێ كردبوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لێدوانیان بۆ بدات. له‌م باره‌یه‌وه یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی ڕایگەیاندووە بەڕێز نه‌بیه به‌ڕی، نایەوێت لەم کاتەدا هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدات.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، بە ئاشکرا دژایەتی بڕیارەکەی ئەم دواییەی حزبوڵڵای لوبنان نه‌بووه، بۆ بەشداریکردنی لە ململانێ ناوچه‌ییه‌كان و پشتگیریكردنی رژێمی ئێران، چونكه له‌وه ترساوه سه‌رچاوه داراییه‌كانی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
نه‌بیه به‌ڕی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەمهل، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی لوبناندا هه‌یه. کاریگەرییەکەی ته‌نها له ناوخۆدا نییه، بەڵکو كاریگه‌رییه‌كه‌ی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵات‌دا بە ڕوونی دیارە.
بزووتنەوەی ئه‌مه‌ل، لە ماوەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، وەک ڕێکخراوێکی شیعە لە لوبنان سەریهەڵدا و بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە سیاسەتی لوبناندا. بزووتنەوەکە په‌یوه‌ندییه نزیك و متمانه‌پێكراوه‌كه‌ی و هاریكاری سیاسی له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵا دەپارێزێت کە هەردووکیان سەر بە به‌ره‌ی شیعەن لە لوبنان.
لە 2ی ئازاری 2026، حیزبوڵڵا وه‌ك ده‌ربڕینی پشتگیری بۆ رژێمی ئێران، هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و لوبنانی په‌لكێشی ناو ململانێكه‌ی ئێستا كرد. لە بەرامبەردا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی نوێی سەربازی، بۆ سه‌ر ئه‌م گروپه ده‌ستپێكرد.
لە 26ی شوباتی رابردوو، بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵای لوبنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، لە ئەگەری هێرشی "سنووردار"ی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، حیزبوڵڵا دەستوەردانی سەربازی ناکات، بەڵام هەر زیانێک به‌ر عەلی خامنەیی بكه‌وێت بە "هێڵی سوور" دادەنرێت.
خامنەیی لە 28ی شوباتی رابردوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژرا.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئێران ئینتەرناشناڵیان ڕاگەیاندووە، نه‌بیه به‌ڕی، ڕەتیکردووەتەوە بۆ داماڵینی چەک لە حیزبوڵڵا، پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکومەتی لوبنان بکات. چونکە له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی له ئێران وه‌ریده‌گرێت، پابه‌نده به‌وه‌ی "له په‌رله‌مانی لوبنان، پاڵپشتی ئه‌و ڕێوشوێنانه بكات كه لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی تاران گونجاون".
لە چەند مانگی ڕابردوودا، جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان و نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەوڵیاندا فشار بخەنە سەر حزبوڵڵا بۆ داماڵینی چەک.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕژێمی ئێران، حیزبوڵڵای لوبنانی، به پایەیەکی سەرەکی "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" داده‌نێت. لای کاربەدەستانی ڕژێمی ئێران و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران، "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و گرووپە چەکدارانه کە لە لایەن تارانەوە پشتیوانی دەکرێن لە ناوچەکە، وەک حەماس، جیهادی ئیسلامی، حیزبوڵڵا، حه‌شدی شه‌عبی و حوسییەکان لە یەمەن.
لە 22ی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا، کەناڵی "کان"ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند تاران ڕازی بووە بە پێدانی یەک ملیار دۆلار بە حیزبوڵڵا. هه‌روه‌ها ڕۆژی 27ی كانونی دووه‌می رابردوو، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە ڕژێمی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و کۆمپانیا تایبەتەکان و تۆڕەکانی گواستنەوەی پارە لە دوبەی، سەدان ملیۆن دۆلار له داهاتی نەوت، بۆ حزبوڵڵا گواستووەتەوە.
PM:12:18:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت