ناسنامەی ئەو شەش سەربازە ئەمریکییە ئاشکرا کرا کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە عێراق گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز-
پێنتاگۆن بە فەرمی ناسنامەی ئەو شەش سەربازەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد کە رۆژی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای عێراق گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا پێنتاگۆن هاتووە، هەر شەش کوژراوەکە ئەندامی تیمی فڕۆکەیەکی جۆری (KC-135)ی تایبەت بە سووتەمەنیپێدانی ئاسمانی بوون، کە بریتین لە:
-جۆن کلینەر تەمەن 33 ساڵ، خەڵکی ئۆبۆرن، ئەلاباما (هێزی ئاسمانی).
-ئاریانا ساڤینۆ تەمەن 31 ساڵ، خەڵکی کۆڤینگتن، واشنتۆن (هێزی ئاسمانی).
-ئاشڵی پرویت تەمەن 34 ساڵ، باردستاون، کێنتەکی (هێزی ئاسمانی).
-سێت کۆڤال تەمەن 38 ساڵ، مۆریسڤیل، ئیندیانا (پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی).
-کێرتس ئانگست تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی ویلمینگتن، ئۆهایۆ (پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی).
-تایلەر سیمۆنس تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی کۆڵۆمبۆس، ئۆهایۆ (پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی).
پێنتاگۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە، بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" پێشتر رایگەیاندبوو، "دڵنیاین فڕۆکەکە لەلایەن دوژمنانمانەوە نەخراوەتە خوار، هەروەها بەهۆی تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکانمانەوە نەبووە".
AM:09:56:15/03/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت