عەباس عێراقچی: ئەمریکا هاندەری کێشەکانە نەک رێگرییان لێبکات


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هێزەکانمان وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمریکا لەبری رێگریکردن لە کێشەکان کێشەکان زیاتر دەکات.


ئەمڕۆ شەممە 14ی ئاداری 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "هێزەکانمان وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران، ئەگەر بێتو دامەزراوەکانمان ڕووبەڕووی هێرش ببنەوە، ئەوا هێزەکانمان دامەزراوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ناوچەکە یان ئەو دامەزراوانەی ئەمریکا پشکی تێیاندا هەیە دەکەنە ئامانج".

ئاماژەی بەوەکرد، "چەتری ئەمنی ئەمریکا پڕە لە کەلێن و هانی کێشەکان دەدات لەبری ئەوەی رێگریان لێبکات".

عێراقچی وتی، "ئەمریکا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وڵاتانی دیکە، تەنانەت چین-یش بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز".

وتیشی، "گەرووی هورمز بە کراوەیی ماوەتەوە، بەڵام بە رووی کەشتییەکانی ئەمریکا و وڵاتە نەیارەکان بە تەواوی داخراوە".


PM:08:58:14/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو