وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات پشت به تاران ببه‌ستن
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات پشت به تاران ببه‌ستن له بری ئه‌مریكا، ده‌شڵێت: "كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن-مان ناچار به هه‌ڵاتن كرد".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌بولفه‌زل شكارچی، وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له لێدوانێكدا داوای له سه‌ركرده‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه كرد له‌جیاتی ئه‌مریكا پشت به "ئێران" و گه‌لانی موسڵمان ببه‌ستن.
ئه‌بولفه‌زل شكارچی جه‌ختی له پێویستیی یه‌كڕیزیی جیهانی ئیسلامی كرده‌وه له دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و به "كوفر و دووڕوویی" ناوی بردن.
وتیشی: "پشت به هێزی لاوازی ئه‌مریكا مه‌به‌ستن، ئه‌و وڵاته ته‌نانه‌ت ناتوانێت به‌رگری له سوپا داڕماوه‌كه‌ی خۆی بكات، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئاسایشی وڵاته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه مسۆگه‌ر بكات".
باسیشی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كان كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "گه‌وره‌ترین كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی به ناوی (ئه‌براهام لینكۆڵن) كه بۆ ده‌یان ساڵه سامانی موسڵمانان ده‌بات، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه تووشی شكستێكی مێژوویی بووه و ناچار به كشانه‌وه و هه‌ڵاتن كراوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئێران ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا كه له ژێر دروشمی "ئاسایشی ناوچه‌كه" به سامانی وڵاتانی ئیسلامی دروستكراون، وێران كراون و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكی تێیاندا كوژراون.
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌مریكا چیتر هێزێكی جیهانی نییه و ده‌بێت ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا جێبهێڵێت".
PM:12:03:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت