تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردوومانكردنی تۆڕی نه‌وتی دوورگه‌ی خارگ ده‌كات
دوورگه‌ی خارگ: كلیلی خنكاندنی ئابووری ئێران
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه گه‌ر تاران هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی گه‌رووی هورمز رانه‌گرێت، فه‌رمانی هێرشكردنه‌سه‌ر ژێرخانی نه‌وت له ناوه‌ندی نه‌وتی دوورگه‌ی خارگی ئێران ده‌دات.
ئه‌م هۆشدارییه ره‌نگه ناسه‌قامگیری بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر بكات كه له ئێستادا به‌هۆی كه‌می هه‌نارده‌كردنی سوته‌مه‌نییه‌وه تووشی ناسه‌قامگیرییه‌كی مێژوویی بوون.
ترامپ ئه‌م هۆشدارییه‌ی هاوپێچ كرد به‌بڵاوكراوه‌یه‌ك له تۆڕه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی له‌و دوورگه‌یه "به‌ته‌واوی له‌ناوبردووه" كه وه‌ك تێرمیناڵی هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی 90%ی باری نه‌وتی ئێران كارده‌كات و نزیكه‌ی 483 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژئاوای گه‌رووی هورمزه‌وه‌یه.
هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا ژێرخانی نه‌وتی دوورگه‌ی خارگیان نه‌كردووه‌ته ئامانج. تره‌مپ نووسیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه هه‌ر كارێك بكات بۆ ده‌ستوه‌ردان له تێپه‌ڕبوونی ئازاد و سه‌لامه‌تی كه‌شتیه‌كان به‌ناو گه‌رووی هورمزدا، ده‌ستبه‌جێ چاو به‌و بڕیاره‌دا ده‌خشێنمه‌وه.
ترامپ بۆ ئێرانییه‌كان: چه‌كه‌كانتان دابنێن!
هاوكات تره‌مپ زیادی كرد: ئێران توانای به‌رگه‌گرتنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای نییه.
ناوبراو له (تروس سۆشیاڵ) نووسیویه‌تی: "كارێكی ژیرانه‌یه سوپای ئێران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م رژێمه تیرۆریستییه‌دا هه‌یه، چه‌ك دابنێن و ئه‌و كه‌مه‌ی له وڵاته‌كه‌یان ماوه‌ته‌وه، رزگار بكه‌ن!".
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاند كه هه‌ر هێرشێك كه ژێرخانی نه‌وت و وزه‌ی وڵاته‌كه بكاته ئامانج، به هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه كه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هاوكاری ئه‌مریكا خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن، وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی نیمچه فه‌رمیی ئێرانی فارس به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كان بڵاویكرده‌وه، له كاتی هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا زیاتر له 15 ته‌قینه‌وه له دوورگه‌ی خارگ بیستراوه. ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، هێرشه‌كان به‌رگری ئاسمانی و بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی و دامه‌زراوه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌یان كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام هیچ زیانێكیان به ژێرخانی نه‌وت نه‌گه‌یشتووه.
AM:10:06:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت