موجتەبا خامنەیی: تۆڵەی ئەو تاوانانە دەکەینەوە کە دوژمن بەرامبەر ئێمە کردی
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە لەدوای ئەوەی بە رێبەری باڵای ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و دەڵێت، "لەسەر رێبازی باوکم بەردەوام دەبم و تۆڵەی خوێنی باوکم و شەهیدان دەکەینەوە".
موجتەبا خامنەیی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "هەوڵەکانمان بۆ دابەشکردنی وڵات شکستپێهێنا و لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبین".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەخاکی وڵاتانی دراوسێوە هێرشمان کرایە سەر و ناچاری وەڵامدانەوە بووین، بۆیە راسپاردەمان بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەوەیە بنکەکانی ئەمریکا دابخەن".
لەمیانەی قسەکانیدا باسی موجتەبا خامنەیی باسی لە گەرووی هورمز کرد و جەختی لەوەکردەوە، "گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە".
موجتەبا خامنەیی وتی، "تۆڵەی ئەو تاوانانە دەکەینەوە کە دوژمن بەرامبەر ئێمە کردی، دەبێت لە هەموو روویێکەوە بەرەنگاری دوژمن ببنینەوە".
وتیشی، "جەخت لە یەکگرتووی نێوان چین و توێژی نەتەوەکەمان دەکەینەوە و بەهەرجۆرێک بێت قەرەبوو لە دوژمن وەردەگرینەوە".
موجتەبا داوای لە خەڵکی ئێران کرد کە یەکڕیزیی خۆیان بپارێزن و بەشدارییەکی فراوان لە رۆژی قودس دا بکەن بۆ نیشاندانی هێزی وڵاتەکە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
هەروەها موجتەبا خامنەیی سوپاسی حزبوڵڵای لوبنان، حوسییەکانی یەمەن و گرووپە چەکدارەکانی عێراقی کرد و ئاماژەی بەوەدا، "ئەوان بەشێکی جیانەکراوەن لە بەهاکانی شۆڕشی ئیسلامی و پێکەوە بەرەو لەناوبردنی فیتنەی زایۆنی هەنگاو دەنێن".
PM:04:55:12/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت