هاوپۆلێكی موجتەبا خامنه‌یی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت: دووڕووه و شه‌یدای بیرۆكه‌ی كۆتایی جیهانه
وێستگەنیوز-
هاوپۆلێكی پێشووی موجتەبا خامنەیی، ڕابەری تازە هه‌ڵبژێردراوی ئێران، سەبارەت بە کەسایەتی و بیروباوەڕ و ڕەفتارەکانی موجته‌با، كۆمه‌ڵێك ورده‌كاریی ئاشکرا دەکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11ی ئازاری 2026، ڕۆژنامەی"Jerusalem Post" بڵاویکردەوە، جابر ڕەجەبی، هاوپۆلی پێشووی ڕابەری باڵای ئێستای ئێران ڕایگەیاند موجتەبا زۆر لە عەلی خامنەیی باوکی، مه‌ترسیدارتره.
ڕەجەبی پێشتر ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی مەحمود ئەحمەدی نه‌ژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و نێوەندگیری نێوان حکومەتی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، کاری کردووە، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بۆ یەکەمجار لە شاری قوم، چاوی بە موجتەبا کەوتووە و لەوێ پێکەوە لە حه‌وزه‌ی ئاینی خوێندویانە، کە گرنگترین ناوەندی خوێندنی ئیسلامی شیعەیە لە ئێران.
ڕەجەبی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ناوبراو دەڵێت: "ئەوکات موجتەبا کەسێکی زۆر دووڕوو بوو، قسه‌یه‌كی ده‌كرد، بەڵام لە ناوەوە مەبەستی شتێکی تەواو جیاواز بوو".
ڕەجەبی پێشتر بە گۆڤاری ئەتڵەنتیکی ڕاگەیاندبوو هاوکارەکەی پێشووی، شه‌یدای بیرۆکەی کۆتایی جیهانه "پێیوابوو ڕۆڵێکی تایبەتی دەبێت لە خێرا گه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی به‌و قۆناغه".
ڕەجەبی ڕوونی کردەوە موجتەبا مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی نیشان نه‌ده‌دا و وەک کەسێک وەسفی کرد کە " هه‌رگیز گرنگی بە ژیانی مرۆڤ نادات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەگەر بتوانێت 13 هەزار کەس لە خەڵکی خۆی بکوژێت، ئەوا هیچ کێشەیەکی له‌گه‌ڵ کوشتنی 100 هەزار کەس لە تەلئەبیب نابێت، کەسێک گرنگی بە ژیانی گەلەکەی خۆی نەدات، گرنگی بە ژیانی کەسانی دیکە نادات".
ره‌جه‌بی له درێژه‌ی وته‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات:" ئەو پێچەوانەی باوکیەتی، باوكی بە خێرایی توڕەیی خۆی نیشان دەدا، وه‌لێ موجتەبا باشتر دەتوانێت درۆ بکات و دەزانێت چۆن یارییەکە به‌ڕێوه‌به‌رێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، موجتەبا بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی كات و هه‌وڵی فریودانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌دات. ئاماژەی بەوەشکرد، موجته‌با پێیوایە سەرەتا دەبێت کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
ڕۆژی چوار شەممە، كوڕه‌كه‌ی مەسعوود پزشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، رایگه‌یاند موجته‌با خامنه‌یی رابه‌ره نوێیه‌كه، سەرەڕای برینداربوونی لە هێرشەکەدا کە بووە هۆی کوژرانی باوکی، باری تەندروستی باشە.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هەڵسەنگاندنێکی هەواڵگری ئیسرائیل، ئاماژە بەوە دەکات کە موجتەبا خامنەیی، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، به سوكی بریندار بووە و ئەمەش هۆکاری دهرنهكهوتنیهتی.
PM:10:05:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت