سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران: ناوه‌نده داراییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه ده‌كه‌ینه ئامانج
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه، 11ی ئازاری 2026، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئێران، بهڵێنیدا ناوه‌نده داراییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، له ناوچه‌كه بكاته ئامانج و رایگه‌یاند هێرشه ئاسمانییه‌كانی دوێنێی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، بانكێكیان له ئێران كردۆته ئامانج و پێویسته ئه‌مریكا و ئیسرائیل، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند بن.
دوابه‌دوای هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر بانكێكی ئێران، میدیاكانی ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی باره‌گای ناوه‌ندیی خاته‌م ئهلئهنبیائهوه، بڵاویانكرده‌وه: تاران ناوه‌نده ئابووری و بانكییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئه‌مریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه، ده‌كاته ئامانج.
هه‌روه‌ها میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، له كاتی شه‌ودا، بانكێكیان له تاران بۆردومان كردووه، له ئه‌نجامدا چه‌ند كارمه‌ندێكی بانكه‌كه كوژراون كه ژماره‌یان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، وه‌ڵامی ئێران بۆ شه‌ڕه‌كه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی هاتوچۆ له گه‌رووی هورمز و به ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه.
شه‌وی سێشه‌ممه، ئیسرائیل روبه‌ڕووی هێرشێكی مووشه‌كی نوێ بووه‌وه و میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته، باسیان له‌وه كرد له نزیك ته‌لئه‌بیب، چه‌ند كه‌سێك برینداربوون و ئیسرائیل به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی ئیران و له تاران ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، موجته‌با خامنه‌یییان وه‌ك رابه‌ری باڵای ئێران هه‌ڵبژارد، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی باوكی كه له یه‌كه‌م ڕۆژی شه‌ڕه‌كه‌دا كوژرا.
هێشتا ڕابه‌ری نوێ ده‌رنه‌كه‌وتووه، له‌م باره‌یه‌وه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان بخاته‌ڕوو، ڕایگه‌یاند له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا موجته‌با بریندار بووه.
به‌ڵام یوسف پزشكیان، ڕاوێژكاری حكومه‌ت و كوڕی سه‌رۆك مه‌سعود پزشكیان، له زاری تۆڕێكی به‌رفراوانی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند ڕێبه‌ری نوێ "سه‌لامه‌ته".
PM:03:39:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت