دوای په‌یامه‌كه‌ی نه‌تانیاهۆ پۆلیسی ئێران هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، داوای له ئێرانییه‌كان كرد دژی سه‌ركردایه‌تی تاران ڕاپه‌ڕن. فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه هۆشداری دایه هاووڵاتییان له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ داواكردنی گۆڕینی رژێم.
ئه‌حمه‌د ڕه‌زا ڕادان، له لێدوانێكی بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند: "هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر فه‌رمانی دوژمن، بچێته سه‌ر شه‌قامه‌كان، چیتر به خۆپیشانده‌ر دانانرێت، به‌ڵكو به دوژمن داده‌نرێت و به‌و پێیه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "هه‌موو هێزه‌كانمان له ئاماده‌باشییه‌كی به‌رزدان و په‌نجه‌یان له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كانه".
نه‌تانیاهۆ پێشتر له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی گه‌لی ئیرانی كردبوو، داوای له ئێرانییه‌كان كرد، دژی حكومه‌ته‌كه‌یان ڕاپه‌ڕن و شه‌ڕی ئیسرائیل و ئه‌مریكای به "جه‌نگێكی مێژوویی بۆ ئازادی" وه‌سفكرد.
نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێت: "ئه‌م ده‌رفه‌ته له ژیاندا، بۆ رووخاندنی رژێمی ئایه‌توڵڵا و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، ته‌نها یه‌ك جار رووده‌دات و دووباره نابێته‌وه. ئێوه داوای هاوكاریتان كرد، ئه‌وه‌تا ئه‌وه هاوكاری".
هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ندین جار هانی ئێرانییهكانی داوه كه هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ ڕووخاندنی سه‌ركردایه‌تی له تاران ته‌ماشا بكه‌ن.
AM:11:49:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت