ئێران دانی نا به برینداربوونی موجته‌با خامنه‌یی
وێستگه‌نیوز –
بۆ یه‌كه‌م جار ئێران دانی نا به‌وه‌ی له هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆسه‌ر تاران، موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بریندار بووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی، كوڕی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند كه "موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری نوێی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له كاتی شه‌ڕدا برینداربووه ، به‌ڵام "سه‌لامه‌ته و ته‌ندروستی باشه".
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی برینداربوونی موجته‌با له هێرشه‌كانی سه‌ره‌تادا بۆ سه‌ر ئێران، تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، موجته‌با خامنه‌یی له‌كاتی هێرشه‌كاندا قاچه‌كانی بریندار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له ترسی ئاشكراكردنی شوێنه‌كه‌ی، خۆی له ده‌ركه‌وتن به‌دوور ده‌گرێت و تا ئێستا راده‌ی برینداربوونه‌كه‌ی روون نییه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، 9ـی ئاداری 2026، ئه‌نجوومه‌نی كاتی شاره‌زایان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی مادده‌ی 108ی ده‌ستوور، ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حوسێنی خامنه‌یی به سێیه‌م رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژێردرا و داواشی له ته‌واوی گه‌لی ئێران كرد به‌یعه‌ت به رێبه‌ری نوێ بده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی 28ی شوباتی رابردوو له یه‌كه‌مین زنجیره هێرشی هاوبه‌شی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران كوژرا.
AM:09:50:11/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت