به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵای ئێران كوژرا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌سه‌دوڵا به‌دفه‌ر سه‌رۆكی رێكخراوی به‌سیج له ناو ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له هێرشه هاوبه‌شه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كوژرا.
پێگه‌ی ئێران ئینته‌رناشناڵ بڵاویكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ئێران به فه‌رمی كوژرانی ناوبراویان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ڕۆژی 8ی ئازاری 2026 پرسه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران له شاری قوم به‌ڕێوه‌چووه.
بادفه‌ر پێشتر وه‌ك ئه‌مینداری گشتی به‌سیج له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كاری كردووه.
له رۆژانی سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه 48 به‌رپرسی باڵای رژێمی ئێران له‌و هێرشانه‌دا كوژراون.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز كه له 1ی ئازاردا بڵاوكرایه‌وه، وتی: "كه‌س باوه‌ڕ به‌و سه‌ركه‌وتنه ناكات كه به‌ده‌ستمان هێناوه.” له یه‌ك هێرشدا 48 فه‌رمانده كوژران و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌چێت".
به‌سیج به فه‌رمانێكی ئیمام خومه‌ینی له ساڵی 1979 دامه‌زرا، به ئامانجی دروستكردنی سوپایه‌كی جه‌ماوه‌ریی ئایدۆلۆژی بۆ پاراستنی شۆڕش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه. به‌درێژایی ده‌یان ساڵ له خۆبه‌خشه ناڕێكخراوهكانی شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه و بووه‌ته دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رفراوان كه به قووڵی چووه‌ته‌ناو هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له قوتابخانه و زانكۆكانه‌وه تا وه‌زاره‌ت و كارگه‌كان و له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران (IRGC)دا كارده‌كات.
PM:08:07:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت