وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: گۆڕینی ئه‌فغانستان بۆ دیموكراسی خۆرئاوایی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌حاڵ بوو
وێستگه‌نیوز -
پیت هێگسێت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، شه‌ڕی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیاوازه له‌و شه‌ڕانه‌ی كه ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و عێراق به‌ڕێوه‌ی بردووه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ئه‌و شێواز و تاكتیكه "گه‌مژانه‌یه‌ی" له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌كارهێنراون، ئه‌مجاره‌یان دووباره نابێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات بڕوابوون به‌وه‌ی ده‌توانرێت ئه‌فغانستان بگۆڕدرێت بۆ دیموكراسییه‌كی خۆرئاوایی، له بنه‌ڕه‌تدا دیار بوو سه‌ركه‌وتوونابێت.
هێگسێت له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز ده‌ڵێت:" ئه‌مه شه‌ڕێك نییه، هاوشێوه‌ی شه‌ڕه ته‌قلیدییه‌كه‌ی جۆرج بۆش، به به‌شداریكردنی سه‌دان هه‌زار سه‌رباز".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك له ئه‌فغانستان فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌نج بووم، ئه‌وه‌م بینی، ئه‌مریكییه‌كان پێیانوابوو، ئێمه له ئه‌فغانستان، سه‌رله‌نوێ كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست ده‌كه‌ینه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا له رۆژگاری كتێبی پیرۆزدا (العهد القدیم) ده‌ژیا".
وه‌زیری به‌رگری له دریژه‌ی وته‌كاندیدا باسی له‌وه كرد كه "خۆبه‌زلزانینێك له دیدی و تێڕوانینه‌كاندا هه‌بوو، ئێمه له‌و بڕوایه‌دابووین ئه‌فغانستان وه‌رده‌گرین و تێیدا هێز و دامه‌زراوه‌كان، له‌سه‌ر شێوازی خۆرئاوا دروست ده‌كه‌ین و ده‌یگۆڕین بۆ دیموكراسییه‌كی جێفرسۆنی. به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. من له‌وێ بووم و ئه‌م خه‌ونه‌م بینی كه شكستیهێنا".
هێگسێت له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بێگومان ئه‌وه، له ئازایه‌تی ئه‌و ئه‌مریكییانه كه‌م ناكاته‌وه كه له‌وێ شه‌ڕیان كردووه و من ده‌یانناسم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، له روانگه‌ی ئه‌مریكاوه، سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران نییه".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران روونیكرده‌وه كه "تواناكانی ئێمه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی، له به‌رزاییه‌كی زۆره‌وه و به ئامانجگرتنی ئامانجه‌كان، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی ئاسایی وه‌ك خستنه‌خواره‌وه‌ی بۆمب و بۆمبی 500 پاوه‌ند و 1000 پاوه‌ند و 2000 پاوه‌ند دژ به ئامانجه سه‌ربازییه‌كان، تا ئێستا ده‌ستی پێنه‌كردووه. ئه‌م قۆناغه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ده‌ریده‌خات چۆن ئامانجه سه‌ربازییه‌كانمان به‌دی دێنین".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی روونی سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ "ته‌سلیمبوونی بێ مه‌رج"ی ئێران نه‌دایه‌وه، به‌ڵام رایگه‌یاند كه "كاتێك توانای شه‌ڕكردنیان نامێنێت، ئێمه به‌وه ده‌زانین. كاتێك دێت كه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نابێت، جا دركی پێبكه‌ن یان نا، چونكه چیتر له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه توانای درێژه‌دان به شه‌ڕه‌كه‌یان نابێت، ئه‌وكات ته‌سلیم ده‌بن".
PM:07:29:10/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت