دۆناڵد ترەمپ بۆ فۆکس نیوز: ئەگەری هەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکەم


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەگەری هەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکات، ئاماژە بەوەشدەکات، رێبەری نوێی باڵای ئێران بە ئاشتی ناژی.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاندووە، " ئەگەری هەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکەم، بەڵام ئەوە بەندە بە مەرجەکانەوە".

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری باڵای ئێران و وتی، "باوەڕناکەم بتوانێت بە ئاشتی بژی".

وتیشی، "کاتێک ئێمە یەکەمجار هێرشمان کردە سەر ئێران لە 50%ی مووشەکەکانیانمان خستە خوارەوە و ئەگەر ئەوەمان نەکردایە شەڕەکە زۆر قورستر دەبوو".


PM:02:44:10/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو