عەباس عیراقچی: بازاڕی نەوت بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پەکی کەوتووە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، تاران بەرپرس نییە لە پەککەوتنی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکەدا، بەڵکو هۆکارەکە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، "هێواشبوونەوە یان وەستانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت پلانی ئێران نییە، بەڵکو دەرەنجامی ئەو دەستدرێژییانەیە کە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە دەکرێنە سەر خاکی ئێران".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە گەرووی هورمزمان دانەخستووە و رێگریمان لە هاتووچۆی کەشتییەکان نەکردووە، بەڵام نائارامیی ناوچەکە وای کردووە کەشتییە نەوتکێشەکان لە تێپەڕبوون بترسن".
عێراقچی هۆشداری دا و وتی، "ئەم دۆخە نەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش مەترسیدارە".
AM:09:24:10/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت