تره‌مپ: بیر له كه‌سێك ده‌كه‌مه‌وه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی خامنه‌یی
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و پێیوایه كه شه‌ڕی ئێران تا راده‌یه‌كی زۆر كۆتایی هاتووه، ده‌شڵێت: "بیر له كه‌سێك ده‌كه‌مه‌وه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی خامنه‌یی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ئاداری 2026، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CBS)ی ئه‌مریكی، سه‌باره‌ت به دۆخی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران وتی:
*پێموایه شه‌ڕه‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و كۆتایی هاتووه.
*ئه‌وان ئێستا نه هێزی ده‌ریاییان ماوه، نه سیسته‌می په‌یوه‌ندییه‌كان و نه هێزی ئاسمانی.
*خێرایی پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانمان زۆر له پێشبینییه‌كان زیاتر بووه.
*زۆر له پێش ئه‌و خشته كاتییهوهین كه سه‌ره‌تا به 4 بۆ 5 هه‌فته خه‌مڵێنرابوو.
*هیچ په‌یامێكم بۆ موجته‌با خامنه‌یی نییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك.
*كه‌سێكم له مێشكدایه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خامنه‌یی بگرێته‌وه، "به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه بخاته ڕوو یان ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئاشكرا بكات".
*ئێستا كه‌شتییه‌كان به‌بێ كێشه به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
*بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی بكه‌ین و بیگرینه ده‌ست.
*ئێران هه‌موو ئه‌و چه‌ك و مووشه‌كانه‌ی هه‌یانبوو، ته‌قاندیان. بۆیه باشتره بیر له هیچ جووڵه‌یه‌كی هه‌ڵه یان سه‌ركێشی نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وه ده‌بێته كۆتایی ئه‌و وڵاته.
PM:11:08:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت