تره‌مپ له وه‌ڵامی عه‌لی لاریجانی: نایناسم و به‌لامه‌وه گرنگ نییه
وێستگه‌نیوز-
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەڵامی قسەکانی عەلی لاریجانی، لە پلاتفۆرمی ئێکس دایەوە.
لاریجانی پێشتررایگه‌یاند بوو ئه‌مریكا باجی هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران ده‌دات، له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "نازانم باسی چی دەکات، له راستیدا هه‌ر نازانم ئه‌و كێیه و به‌لامه‌وه گرنگ نییه".
ترەمپ ئاماژەی بۆ ئه‌وه كرد لاریجانی: "پێشوه‌خته دۆڕاوه".
هه‌روه‌ها بەرپرسانی ڕژێمی ئێرانی بە لاواز و له‌ناوچوو وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە هێرشەکانی ئەمریکا، بەردەوام دەبن و داوای كرد " ڕژێمی ئێران بێ مه‌رج خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه" و رایگه‌یاند: "ئێمە به خێراییه‌كی زۆر و به شێوه‌یه‌كی بێوێنه سەرکەوتن بەدەستدەهێنین".
ترەمپ له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، باس له‌وه ده‌كات سەرنجی لەسەر هەوڵ و توانا سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەو وڵاتانه‌یه کە هەر لەسەرەتاوە، پشتیوانی لە ڕێباز و هێرشەکانی ئه‌ویان کردووە.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا ئایا چاوەڕێی ئەوە دەکات هاوپەیمانەکانی ئەمریکا، لەم قۆناغەدا زیاتر کار بکەن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت"به‌لامه‌وه گرنگ نییه، با ئەوە بكه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئەوانەی دڵسۆزن، به كردارلەگەڵ ئێمە وەستاون".
هەروەها ترەمپ، ئەگەری ناردنی کەشتییە جەنگییەکانی بەریتانیای بە هەنگاوێکی دواکەوتوو و ناپێویست وەسفکرد و ئاماژەی بەوە کرد، "ئایا ناردنی کەشتیەکان کەمێک درەنگ نییە؟ کەمه‌كێك دواكه‌وتووه".
PM:07:46:09/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت