ئێران سەبارەت بەو هاوڵاتییانەی هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن بڕیاریدا
وێستگەنیوز-
داواکاری گشتیی ئێران بڕیاریدا ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ئێران، هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن ماڵ و داراییان دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لە راگەیەندراوێکدا داواکاری گشتیی ئێران سەبارەت بە ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ئێران نیشتەجێن و هاوکاریی و پشتیوانیی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن رایگەیاند، "هەموو ماڵ و داراییەکانیان لە ناوخۆی ئێراندا دەستی بەسەردا دەگیرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی مادەی 1ی یاسای بەرزبوونەوەی سزای سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ دوژمن دژی ئاسایش و بەرژەوەندی نیشتمانی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو پەسەند کرا، هەر هەنگاوێکی کردەیی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا یا دەست و پەیوەندییەکانیان دژی ئاسایشی ئێران بهاوێژێرێت، بە دەستبەسەرداگرتنی هەموو ماڵ و داراییەکانیان وەڵام دەدرێتەوە.
وەک داواکاری گشتیی ئێران روونیکردووەتەوە، ئەم یاسایە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هاوکاریی و پشتیوانیی لە دوژمنانی ئێران دەکەن جگە لە هەنگاوی کردەیی، یان چالاکی هەواڵگری و سیخۆڕیش دەکەن، ماڵ و داراییەکانیان لە لایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
PM:03:38:09/03/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت