ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران: زۆرینه پشتیوانی له موجته‌با خامنه‌یی ده‌كه‌ن بۆ پۆستی رێبه‌ر
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری نوێی مه‌زنی ئێران به‌ڕێوه‌چووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا پێداچوونه‌وه به ئه‌نجامی كۆتایی ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه رۆژی یه‌كشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی میهری وت كه "هه‌لومه‌رجه‌كان رێگر بوون له‌وه‌ی رێبه‌ری باڵا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و به ئاماده‌بوونی هه‌ڵبژێردرێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ناوی خامنه‌یی به سیفه‌تی رێبه‌ری ئێران ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به عه‌لی خامنه‌یی كه له یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له 28ی شوباتدا كوژرا.
وتیشی: "زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پشتیوانی له موجته‌با خامنه‌یی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی رێبه‌ری باڵا، له شوێنی باوكی كۆچكردووی عه‌لی خامنه‌یی".
لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان روونیكرده‌وه كه به‌م نزیكانه راپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌وه هات كه عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاران "ڕێگه نادات كه‌س ده‌ستوه‌ردان بكات" له كاروباری ناوخۆی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی جێنشینی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.
عه‌راقچی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه وتبووی له هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری ئێران‌دا ده‌بێ قسه‌ی هه‌بێت، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاران "رێگه نادات هیچ كه‌سێك ده‌ستوه‌ردان بكات" له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی جێنشینی خامنه‌یی.
PM:10:57:08/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت