ماكرۆن ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییەكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پزیشكیان بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌نجامداوه و هۆشداریی داوه‌ته تاران كه ده‌بێت كۆتایی به داخستنی گه‌رووی هورمز بهێنێت و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه رابگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئاداری 2026، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له پلاتفۆڕمی (X) نووسی:
*گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران ئه‌نجام دا.
*به سه‌رۆكی ئێرانم راگه‌یاند كه سه‌لامه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی (سیسیل كۆله‌ر و جاك پاریس) بۆ فه‌ره‌نسا، كه ئێستا له‌نێو باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسان، لای ئێمه ئه‌وله‌وییه‌تێكی ره‌هایه.
*پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه رابگرێت.
*ئازادیی ده‌ریاوانی مسۆگه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به داخستنی دیفاكتۆی گه‌رووی هورمز بهێنن.
* بۆ كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی له هه‌مووكات پێوستتره.
*له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندیدا بمێننه‌وه.
*چالاكییه تێكده‌ره‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستان.
*نیگه‌رانی قوڵی خۆمم سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمی و بالیستیییه‌كانی ئێران دووپاتكرده‌وه.
PM:10:07:08/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت