بەهۆی بۆردوومانی کۆگاکانی نەوت لە ئێران هۆشداری لە پیسبوونی هەوا دەدرێت


وێستگەنیوز-

بەهۆی بۆردوومانی کۆکاگانی نەوت لە ئێران هۆشداری لە پیسبوونی هەوا دەدرێت و داوا دەکرێت هاوڵاتییان لەوشێنانە دووربکەونەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران داوای لە هاووڵاتییان کرد بەهۆی پیسبوونی هەوای شاری تارانەوە، کە بەهۆی بۆردوومانی کۆگاکانی نەوتەوە روویداوە، خۆیان لە چوونیان بۆ شوێنە کراوەکان بەدوور بگرن.

هاوکات مانگی سووری ئێران هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند، "ئەگەری زۆر هەیە بەهۆی تەقینەوەی کۆگاکانی سووتەمەنییەوە، ترشی ژەهراوی دروست ببێت".

ئەم ڕێوشوێنانە لە کاتێکدایە کە دۆخێکی نائاسایی لە ناوچەکەدا ڕاگەیەندراوە و تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی تەقینەوەکانن.


PM:01:20:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو