سعودییە هەڕەشە لە ئێران دەکات
وێستگەنیوز-
سعودیە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەریان ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە کە هێرشەکانیان رابگرن، دەڵێت، "بێدەنگ نابین".
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، سعودیە ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی بۆ سەریان بەردەوام بێت، چیتر بێدەنگ نابن و دەست بە وەڵامدانەوە دەکەن.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر ئێران دەست لە بۆردوومانکردنی سعودیە هەڵنەگرێت ئەوا ریاز بە مافی خۆی دەزانێت هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئێران.
هەروەها وەزیری دەرەوەی سعودیە ئێرانییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، ئامادەن نێوەندگیری بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رێگەی دیپلۆماسییەوە.
AM:09:39:08/03/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت