پزیشکیان: دوژمنان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە کە بکرێتە سەری، ئاماژە بەوەشدەکات، دوژمنان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ دراوسێکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامی ئێران بە تووندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەداتەوە کە بکرێتە سەری".

ئاماژەی بەوەکرد، "تاران بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندییە برایانەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ".

پزیشکیان وتی، "دوژمنان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە".


وتیشی، "ئێران بە هەموو هێزێکەوە رووبەڕووی ئەوانە دەبێتەوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەری و هیچ فشارێک ناتوانێت تارانی ناچار بە خۆ رادەستکردن بکات".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، "ئایا ئەمریکا و ئیسرائیل هیچ شەرمێک لە خۆیان ناکەن کە بوونەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 50 هەزار منداڵ لە غەززە".

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەشکردەوە، "ئەگەر خاکی هەر وڵاتێک وەک پێگەیەک بۆ هێرشکردن یان دەستدرێژیکردنە سەر ئێران بەکار بهێنرێت، ئێمە لە وەڵامدانەوە دوودڵ نابین".


AM:09:10:08/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت