سه‌رۆكی دادوه‌ری به پێچه‌وانه‌ی مه‌سعود پزشكیان: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ
وێستگەنیوز-
غوڵام حسێن موحسینی ئێجیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئینتقالی له ئێران رایگه‌یاند: تاران بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی کە به "خاڵەکانی دەستدرێژی" وه‌سفی كردن.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هەندێک له‌و وڵاتانه‌ی تۆمه‌تبار كرد، بەوەی تواناكانی خۆیان خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌وه‌ی به "دوژمن" ناوی برد.
ئه‌مڕۆ شەممە، 7ی ئازاری 2026، موحسینی ئێجیی ڕایگەیاند، "ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه چەکدارەکانی ئێران، ده‌ریده‌خه‌ن جوگرافیای هەندێک وڵاتی ناوچەکە، لە ژێر کۆنترۆڵی دوژمندایە، چ بە نهێنی و چ بە ئاشکرا و ئەو شوێنانه، بۆ دەستدرێژی كردنه سەر وڵاتەکەمان بەکاردەهێنرێن".
ئاماژەی بەوە کرد، "هێرشی بەهێز بۆ سەر ئەو ئامانجانە، بەردەوام دەبێت؛ ئەمە ستراتیژی ئێستایە و حکومەت و پایەکانی دیکەی ده‌سه‌ڵاتی رژێم، لەسەر ئەمە یەکگرتوون".
ئه‌مه له كاتێكدایه، لێدوانه‌كانی مه‌سعود پزشكیان سەرۆک کۆماری ئێران، شەپۆلێکی ڕەخنەی توندڕەوانی وڵاتەکەی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی پێشتر داوای لێبوردنی له وڵاتانی دراوسێ كرد، لەسەر ئەو هێرشانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویانداوه.
ڕەخنەگرانی ناوخۆی ئێران، بە خێرایی مه‌سعود پزیشكیان-یان به لاواز و زیانگه‌یاندن به كه‌رامه‌تی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات، تۆمه‌تبار كرد.
له‌م باره‌یه‌وه، جەلال ڕەشیدی کوشی، پەرلەمانتاری كۆنزه‌رڤاتیڤ، لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی رێز، به‌ڕێز سه‌رۆك، كاتێك داوای لێبوردن ده‌كرێت كه هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجامدرابێت. به‌ڵام ئێمه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كمان نه‌كردووه".
ئەو پەرلەمانتارە، سەرۆک کۆماری ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد لە پەیامەکەیدا بوێر نه‌بووه و ده‌ڵێت: "ئەو نامەیە لە ڕووی دەق، شێوازی دەربڕین و تەنانەت زمانی جەستەشەوە لاواز بوو".
لە لایەکی ترەوە، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی شوڕای ئیسلامی (په‌رلەمان)، محەممەد باقر قالیباف، ده‌ڵێت: "وڵاتانی ناوچە، هەرگیز ئاشتی به‌خۆیانه‌وه نابینن، مادام بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا هه‌یه".
پزشكیان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن میدیای فه‌رمی وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی ئێران، كردییه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، داوای لێبوردنی كرد.
PM:11:08:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت