ناتانیاهۆ: شێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، شێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن، ئاماژە بەوەشدەکات، کاتی دیاریکراویان بۆ جەنگ دانەناوە.
ئەمشەو شەممە 7ی ئاداری 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "کاتی دیاریکراومان بۆ ئەم جەنگە دانەناوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "شێوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین، هەروەها ئەو زەمینەیە دەڕەخسێنین کە گەلی ئێران بتوانێت بە دەستی خۆی داهاتووی خۆی دیاری بکات".
باسی لەوەشکرد، "کۆنترۆڵێکی نیمچە تەواومان بەسەر ئاسمانی تاراندا بەدەستهێناوە و هەموو ڕۆژێکیش زانیاریی زیاتر ئاشکرا دەکەین".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، "سوپرایزمان پێیە بۆ هەڵتەکاندنی ڕژێمی ئێران".
وتیشی، "ئەو سەربازانەی سوپای پاسدارانی ئێران کە چەکەکانیان دادەنێن زیانیان پێ ناگات".
ناتانیاهۆ باسی لەوەشکرد، "ئەگەر حکومەتی لوبنان بەرپرسیارێتیی حزبوڵڵا لە ئەستۆ نەگرێت، ئەوا دەرەنجامی کارەساتباری بۆ سەر لوبنان دەبێت".
PM:10:39:07/03/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت