عەباس عێراقچی: سەرەتای ئیسرائیل هەمیشە بە بەواتای کۆتایی ئەمریکا دێت
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا راگەیاندبوو، بەو مەرجەی ئاسمان، خاک و ئاوەکانی دراوسێکانمان بۆ هێرشکردنە سەر گەلی ئێران بەکارنەهێندرێن، ئاماژە بەوەشدەکات، سەرەتای ئیسرائیل هەمیشە بە بەواتای کۆتایی ئەمریکا دێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا راگەیاندبوو، بەو مەرجەی ئاسمان، خاک و ئاوەکانی دراوسێکانمان بۆ هێرشکردنە سەر گەلی ئێران بەکارنەهێندرێن، بەڵام ئەم رێکارە دەستبەجێ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنی سەرۆک ترەمپ لە توانا
ئیرادە و مەبەستی ئێمە لەناو چوو".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بەدوای پەرەپێدانی گرژییەکانەوە بێت، ڕێک شوێن شتێک کەوتووە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێمە مێژوویەکی درێژە بۆی ئامادەن، و وەڵامی خۆی وەردەگرێتەوە".
عێراقچی وتی، "بەرپرسیارێتی هەر جۆرە پەرەسەندنێک لە هەنگاوەکانی ئێران بۆ بەکارهێنانی مافی بەرگری لە خۆ، ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت".
وتیشی، "سەرکێشییە یەک هەفتەییەکەی ترەمپ تا ئێستا 100 ملیار دۆلار تێچووی بۆ سوپای ئەمریکا هەبووە، جگە لەو سەربازە گەنجانەی کە گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، ئەم تێچووە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و لە کۆتاییدا زیانەکەی راستەوخۆ دەچێتە گیرفانی هاووڵاتیانی ئاسایی ئەمریکا، بەتایبەت لە وێستگەکانی سووتەمەنیدا".
راشیگەیاند، "من بە نێردراوەکانی بەڕێز ترەمپم راگەیاندبوو شەڕ، پێگەی ئەوان بۆ وتووێژ باشتر ناکات، ئایا ئەم هۆشدارییانەی پێ گەیشتووە؟".
ئاماژەی بەوەشدا، "گەلی ئەمریکا دەنگیان بە کۆتاییهێنان بە ململانێ پڕ تێچووەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، بەڵام لە جیاتی ئەوە ئێستا ڕووبەڕووی حکومەتێک بوونەتەوە کە ناتانیاهۆ دوای چەندین دەیەی شکستخواردوو، سەرەنجام توانی فێڵیان لێ بکات تا لە جیاتی ئیسرائیل بجەنگن".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم شەڕە، شەڕێکی هەڵبژێردراوە کە لەلایەن کۆمەڵەیەکی بچووک لە لایەنگرانی سەرەتا ئیسرائیل پەیڕەو دەکرێت، سەرەتا ئیسرائیل-یش هەمیشە بەواتای کۆتایی ئەمریکا دێت".
PM:10:09:07/03/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت