ئیمارات: ئه‌مڕۆ 15 مووشه‌كی بالیستیك و 119 درۆنی ئێرانی-یمان تێك‌شكاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7ی ئازاری 2026، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئیمارات رایگه‌یاند 16 مووشه‌كی بالیستی له ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا ده‌ستنیشان كردووه، له‌و ژماره‌یه 15 مووشه‌كیان له‌ناوبردووه و یه‌كێكیشیان كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه.
هه‌روه‌ها 121 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، له ئاسمانی ئیمارات بینراون، له‌و ژماره‌یه رێگری له 119 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كراوه و دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ناو خاكی ئیماراتدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه كراوه: "له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ده‌ستدرێژییه ئاشكراكانی ئێران بۆ سه‌ر ئیمارات، 221 مووشه‌كی بالیستیكی ده‌ستنیشانكراون، له‌و ژماره‌یه 205 مووشه‌ك له‌ناوچوون، 14 مووشه‌ك كه‌وتوونه‌ته ناو ده‌ریا و 2 مووشه‌كیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها هه‌زار و 1305 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی بینراون، له‌و ژماره‌یه رێگری له هه‌زار و 229 فڕۆكه‌یان كراوه و 76 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناو خاكی وڵاته‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، جگه له‌وه 8 مووشه‌كی جۆراوجۆر بینراون و له‌ناوبران".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوو: " ئه‌م هێرشانه بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 3 هاووڵاتی پاكستانییه‌ك و نیپاڵییه‌ك و به‌نگلادیشییه‌ك، هه‌روه‌ها 112 كه‌س برینداربوون كه برینه‌كانیان سوكه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیماراتی و میسری، ئه‌سیوپی، فلیپینی، پاكستانی، ئێرانی، هیندی، به‌نگلادیشی، سریلانكی، ئازه‌ری، یه‌مه‌ن، ئۆگاندی، ئێریتری، لوبنانی، ئه‌فغانی، به‌حره‌ینی، كۆمۆری (جزر القمر) و توركی بوون".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئاماده‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشهاتێك و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه ئامانجی تێكدانی سه‌قامیگری و ئه‌من و ئاسایشی وڵات بێت و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و توانا نیشتیمانییه‌كانی ده‌كات.
PM:05:50:07/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت