سێنتکۆم: ئێران 12 وڵاتی جیاوازی بۆردومان کردووە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ هەینی 6-3-2026 سێنتکۆم فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند،
ئێران 12 وڵاتی جیاوازی بۆردومان کردووە و بەردەوامیشە لە بە ئامانجگرتنی
هاووڵاتیانی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشدا، شەوی رابردوو هێزەکانی ئێران بە حەوت درۆن
ناوچە مەدەنییەکانی بەحرەینیان بە ئامانج گرتووە.
وتیشی، ئەم هێرشانەی ئێران قبوڵکراو نییە و بەبێ وەڵام نامێننەوە،
هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا لە کارکردنی بەردەوامدان، بۆ
نەهێشتنی ئەم مەترسییە لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی تەواوی ناوچەکە.
PM:08:29:06/03/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت