وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەم جەنگە چەند هەفتەیەکی دیکەش دەخایەنێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی 6-3-2026، ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار
بڵاوی کردووەتەوە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندیی تەلەفۆنیدا
لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی ئاشکرای کردووە کە پێشبینی دەکرێت جەنگەکە
چەند هەفتەیەکی دیکە بخایەنێت.
روبیۆ بە وەزیرە عەرەبەکانی راگەیاندووە، کە ئامانجی سەربازیی
ئێستایان تێکشکاندنی سەکۆی مووشەکی و کارگە سەربازییەکانی ئێرانە. هەروەها جەختی کردووەتەوە
کە ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێران بوونی نییە و هەر جۆرە گفتوگۆیەک دەبێتە هۆی
لاوازکردنی ئامانجە سەربازییەکان.
لە رۆژی هەینی و لە حەوتەمین رۆژی هێرشەکاندا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل
پەناگە و ژووری ئۆپەراسیۆنی نهێنیی ژێر زەویی عەلی خامنەیییان بۆردوومان کردووە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە کە باوەڕیان وایە لە رۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی
باڵای ئێران ئەو شوێنەیان بەکاره-ێناوە و ئێستا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنن بۆ ئەوەی
بزانن کێ لەناو پەناگەکەدا بووە.
PM:08:01:06/03/2026
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت