پۆلیسی بەریتانیا چوار سیخوڕی دەستگیرکرد
وێستگەنیوز_
رۆژی هەینی 6-3-2026
پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، تیمی دژە تیرۆر لە هەڵمەتێکدا
بۆ سەر چەند ناونیشانێک لە ناوچەکانی "بارنێت" لە باکووری لەندەن و
"واتفۆرد"، چوار سیخوڕیان دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی
راگەیێندراوی پۆلیسیی بەڕیتانیا، ئەو کەسانە تۆمەتبارن بەوەی هاوکاریی دەزگایەکی
هەواڵگریی بیانییان کردووە و "چاودێریی" چەند شوێن و کەسایەتییەکیان
کردووە کە پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی جووەکانەوە هەیە لە لەندەن.
سەبارەت بە
ناسنامەی دەستگیرکراوەکان، پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێکیان ئێرانییە و سێ
کەسەکەی دیکە هەڵگری وەڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانین.
هەر لە
چوارچێوەی ئەم دۆسیەیەدا، شەش کەسی دیکەش بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی
تاوانباران" لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
PM:04:29:06/03/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت