شه‌ڕی فه‌تواكان: سه‌رۆكی زانایانی پاكستان ده‌ڵێت شه‌ڕ دژی تالیبان جیهاده
وێستگەنیوز-
مەولانا تاهیر مەحموود ئەشرەفی، سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی پاکستان ڕایگەیاند، شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی پاکستان و تاڵیبان لە ناوچە سنوورییەکانی ئەفغانستان، به جیهاد داده‌نرێت.
ناوبراو ده‌ڵێت: هێزەکانی پاکستان لەم شەڕەدا، ڕووبەڕووی "تیرۆریستان" دەبنەوە و جەختیشی له‌وه کردەوە زانایانی ئایینی و گه‌لی پاکستان، پشتیوانی لە سوپا دەکەن.
ئەشرەفی باس له‌وه ده‌كات: "شه‌ڕی ئێستای سنوره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، بە جیهادی دەزانین و ئەو هێزە پاکستانیانەی ئەم جیهادە ئەنجام دەدەن، پشتیوانی هەموو زانایان و شێخەکان و گه‌لی پاکستانیان هەیە".
هەروەها ئاماژەی بە تاڵیبانی پاکستان و سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان کرد و دەڵێت "لە بەرامبەر فیتنەی خه‌واریجه‌كان و فیتنەی هیندستان، یەک کەس لە پاکستان‌دا نییە کە دژی سوپاکەیان بوەستێت".
سەرۆکی ئەنجومەنی زانایانی پاکستان، لە میانه‌ی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه دوێنێ چوار شه‌ممه به رێوهچووه رایگه‌یاند ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی سوپای پاکستان، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شتەیە کە به "فیتنه‌كانی هیندستان و خەواریجهكان" وه‌سفی كرد.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد بەڵگەی زۆر هەیە، ده‌یسه‌لمێنێت تاڵیبانی ئەفغانستان، پشتیوانی ئەو گرووپانە دەکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پێیده‌وترێت "پڕوپاگەندەی تاڵیبان"، ناتوانێت گەلی پاکستان "بەلاڕێدا ببات".
هه‌مو ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەیەک ئیمامی مزگه‌وته‌كانی ئەفغانستان لە میانی وتاری نوێژی هەینی ڕابردوودا "جیهاد"یان لە دژی پاکستان ڕاگەیاند و داوایان لە گروپە چەکدارەکانی دژ به ئیسلام ئاباد کرد، پێگەکانی سوپای پاکستان بکەنە ئامانج.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی سێشه‌ممه، 4ی ئازار، چەند پیاوێکی ئایینی سەر بە حکومەتی تاڵیبان، كۆمه‌ڵێك گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و داوایان لە چەکدارانی بزووتنەوەکە کرد "جیهاد" لەدژی پاکستان ئەنجام بدەن.
لە نێویاندا عەبدولحەمید حەمەسی كه پیاوێکی ئایینی دیاره و له حكومه‌تی تالیبانه‌وه نزیكه، هانی چەکدارانی بزووتنەوەکەی دا بۆ هێرشکردنە سەر پاکستان و شەڕی لەگەڵ ئەو وڵاتەی بە "جیهاد" وەسف کرد.
هه‌روه‌ها عەبدولسامی غەزنەوی، یەکێکی دیکە لە پیاوانی ئایینی نزیک لە تاڵیبان، شەڕی دژی پاکستانی بە "فه‌رز عین" وەسف کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پاکستان، بە پلەی یەکەم بە ئامانجی "دابەشکردنی موسڵمانان" دامەزراوە.
PM:07:53:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت