ئاماری 6 رۆژی شه‌ڕ، ژماره‌ی كوژراوانی 8 وڵات به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه
وێستگەنیوز-
دوابه‌دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا، دەیان کەس لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوژراون، دەوڵەتانی کەنداو كه میوانداری بنکە سەربازییەکان و کارمەندانی ئەمریکایان كردووه، هەروەها وڵاتی لوبنان، زۆر بە خێرایی ڕاکێشران بۆ ناو ململانێکان.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وڵاتانی بەشداربوو، ئەمەی خوارەوە ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەیه تا ئێستا، واته تا ٥ی ئازار کە ده‌كاته شەشەمین ڕۆژی شەڕەکە . به‌ڵام ڕۆیتەرز بە شێوەیەکی سەربەخۆ، ئەو ئامارانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
ئیسرائیل
دەزگای فریاگوزاری "نه‌جمه‌ت داود"ی ئیسرائیل، بڵاویکردەوە 10 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، له‌و ژماره‌یه 9 کەسیان لە ئه‌نجامی هێرشێکی مووشەکی ئێران، بۆ سەر بەیت شەمێش، لە نزیک قودس، لە 1ی ئازاردا كوژران. به‌ڵام وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل هیچ زیانێکی سەربازیی بڵاونەکردەوە.
لوبنان
وەزارەتی تەندروستی ئه‌و وڵاته ڕایگەیاند ٧٧ کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
بەحرەین
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شاری پیشەسازی سەلمان، له ئه‌نجامی ڕێگری‌کردن له مووشەکێك، کەسێک گیانی لەدەستدا.
کوێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌ره‌وه‌ی كوێت رایانگه‌یاند له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، سێ كه‌س كوژراون، له‌وانه دوو كه‌سیان سه‌ربازی كوێتی بوون.
عومان
بەهۆی ئه‌وه‌ی كه‌شتی "فیوم" كه كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر و گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كیماییهكانه، به موشه‌كێك كرایه ئامانج، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا، كه‌شتییه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی مه‌سقه‌ت، ئاڵای دوورگه‌كانی مارشاڵی به‌رزكردبووه‌وه.
ئیمارات
وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕایگەیاند، سێ کەس کوژراون.
سوپای ئەمریکا
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئه‌مریكا ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر دامەزراوەیەک لە کوێت، شەش سه‌ربازی ئەمریکا کوژراون.
سوریا
ئاژانسی هەواڵی فه‌رمی "سانا" سوری ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە، مووشەکێکی ئێرانی، به‌ر باڵەخانەیەکی شاری سویدا، لە باشوری ئەو وڵاتە كه‌وت و به‌و هۆیهیوه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
عێراق
دەسەڵاتدارانی تەندروستی عێراق، بە پشتبەستن بە تۆمارە تەندروستییەکان ڕایگەیاند، لانیکەم 13 کەس کوژراون، له‌وانه 11 كه‌سیان ئه‌ندامی گروپه چه‌كداره‌كان بوون، له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی سوپا و كه‌سێكی مه‌ده‌نی.
PM:07:18:05/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت