عەلی لاریجانی: زیاتر لە 500 سەربازی ئەمریکی کوژراون
وێستگەنیوز_
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات و رایدەگەیەنێت، تۆڵەی شەهیدبوونی عەلی خامنەیی دەکەینەوەو باجێکی زۆر قورسی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2026 عەلی خامنەیی سەرۆکی ئەنجومەنی
ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس پەیامێکی توند
ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵیت، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی ناجوامێرانەو و
نارەوا گەلەکەی پەلکێشی جەنگێکی سەتخت کردۆتەوە.
لاریجانی لە پەیامەکەیدا ئامارێکی خستووەتەڕوو و دەڵێت، پێویستە سەرۆکی
ئەمریکا ئەمڕۆ لێپرسینەوە لە خۆی بکات، دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژە کەمەدا زیاتر لە
500 سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا کوژراون، ئایا هێشتا دروشمەکە ئەمەریکا لە پێش هەمووانە یان گۆڕاوە بۆ (ئیسرائیل لە پێش هەمووانە)؟"
هەروەها لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئامەژەی بەوەشدا، کە چیرۆکەکە هێشتا
کۆتایی نەهاتووە، شەهیدبوونی ئیمام خامنەیی باجێکی زۆر قورسی بۆ ئێوە دەبێت.
PM:08:43:04/03/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت