سوپای ئه‌مریكا نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌یان بۆسه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، براد كووپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌یان بۆسه‌ر ئێران ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه:
*زیاتر له 50.000 سه‌رباز، 200 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 2 كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر به‌شدارن له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا.
*ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
*له ماوه‌ی كه‌متر له 100 كاتژمێردا، زیاتر له 2.000 ئامانجمان به به‌كارهێنانی زیاتر له 2.000 مووشه‌ك پێكاوه.
*به‌رگریی ئاسمانیی ئێران له‌كار خراوه، سه‌دان مووشه‌كی بالیستی، سه‌كۆی هاویشتن و درۆنی ئێران له‌ناو براون.
* 17 كه‌شتیی ئێرانی تێكشكێنراون و ژێرده‌ریاییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئێران به ته‌واوی له‌كار خراوه.
*سه‌ربازه‌كانمان له قووڵایی ئێران‌دا ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن و هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا و ئیسرائیل پێكه‌وه ئاسمانی ئێران كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
*ده‌یان ساڵه رژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌راسانكردنی هاتووچۆی ده‌ریایی ده‌كات و ئه‌مڕۆش هیچ كه‌شتییه‌كی ئێرانی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی و گه‌رووی هورمز و كه‌نداوی عوماندا نییه و ئێمه‌ش ناوه‌ستین.
*ده‌بینین توانای ئێران بۆ به‌ئامانجگرتنی ئێمه و هاوبه‌شه‌كانمان كه‌م ده‌بێته‌وه له كاتێكدا توانای شه‌ڕكردنمان زیاد ده‌كات.
AM:10:26:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت