ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ لێچوونێکی تیشکی لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز روویدابێت
وێستگەنیوز-
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رەتیکردەوە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هیچ لێچوونێکی تیشکی لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز روویدابێت.
لە راگەیەندراوێکدا ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندووە، "هیچ لێچوونێکی مادە تیشکدەرەکان لە بنکەکە تۆمار نەکراوە، بەهۆی ئەو رێکارانەی پێشتر بۆ پاراستنی ئەو مادانە گیراونەتەبەر، تۆمارەکانی سیستمی چاودێرییش هیچ لێچوونێکیان تۆمار نەکردووە".
ساڵی رابردوو بنکەی نەتەنز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لەژێر زەویدا، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرابووە ئامانج، بنکەکە یەکێک بوو لە دەیان ناوچەی دیکە کە لە جەنگە 12 رۆژییەکەی ساڵی رابردوودا هێرشی کرابووە سەر.
بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز دەکەوێتە پارێزگای ئەسفەهان، لەنێوان شارەکانی نەتەنز و کاشان، بنکەکە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای شاری نەتەنز دوورە.
PM:10:08:03/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت