دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا چیتر پشت بە بەریتانیا نابەستێت
وێستگەنیوز_
ڕۆژنامەی زە سەن-ی
بەریتانی دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە کیر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی گرتووە، كە رەتیکردەوە
پشتگیری لە شەڕی واشنتۆن دژی ئێران بکات، ترەمپ ئاماژەی بەوەكردووە، ستارمەر مەرایی
بۆ دەنگدەرانی موسڵمان دەكات بە پشتگیرینەکردنی شەڕەکەی دژی ئێران، هۆشداریداوە لەوەی
بەریتانیا ئەو وڵاتە نەماوە کە بناسرێتەوە وەك پێشتر.
بە گوێرەی رۆژنامە
بەریتانییەكە، ترەمپ وتویەتی: ستارمەر هاوکار نەبووە..چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد ئەو هەڵوێستە
لە بەریتانیا ببینم، هۆشداریشیدا لەوەی بەهێزترین هاوپەیمانی لە هەموو سەردەمێکدا
لەژێر فشاردایەو جیهانێکی جیاوازەو پەیوەندییەکان جیاوازترن لەوەی پێشتر هەبووە.
ترەمپ لە درێژەی
قسەكانیدا راشیگەیاندووە: ئەمریکا چیتر پشت بە بەریتانیا نابەستێت لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، ئەوە هیچ شتێک ناگۆڕێت، بەڵام دەبوو ستارمەر یارمەتیدەر بووایە، دەبوو یارمەتی
بدایە.
جەختیشكردووە لەوەی،
ئێمە هێزێکی زۆر باڵادەستین، زۆر لە هەموو کەسێک باڵاتر و زۆر باش کار دەکەین، رەنگە
تێبینیتان کردبێت.
PM:01:22:03/03/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت