بنیامین ناتانیاهۆ:ئەمە جەنگێکی بێ کۆتایی نییە بەڵکو دەروازەیەکە بۆ ئاشتی
وێستگەنیوز_
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هەڵمەتە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆسەر ئێران یەکلاکەرەوە دەبێت، بەڵام رەنگە هەندێک کاتی پێویست بێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپیککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، ئەو ململانێیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، نابێتە "جەنگێکی بێ کۆتایی"، بەڵام رەنگە کاتی بوێت.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتە سەربازییەکە "کارێکی خێرا و یەکلاکەرەوە" دەبێت، هەروەها لەو بڕوایەدا شەڕەکە کاتێکی زۆر دوور و درێژ بخایەنێت.
وتیشی: "ئەمە جەنگێکی بێ کۆتایی نییە، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ ئاشتی".
AM:09:11:03/03/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت