سێنتکۆم: لە رووبەرووبونەوەمان لەگەڵ ئێران تا ئێستا چوار ئەندامی هێزەکانمان کوژراون
وێستگەنیوز_
لە
نوێترین راگەیاندراویدا، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" ئاشکرای
کرد تا ئیستا لە رووبەرووبونەوەمان لەگەڵ ئێران چوار ئەندامی هێزەکانمان کوژراون.
سێنتکۆم لە راگەیاندراوەکەیدا دەڵێت، چوارەمین
سەربازمان کە ئەمرۆ گیانی لەدەستدا، لە کاتی هێرشە سەرەتاییەکانی ئێراندا بە سەختی
بریندار ببوو، دواجار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەبارەت
بە دۆخی مەیدانی، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئۆپەراسیۆنە
جەنگییە گەورەکان و هەوڵەکانی وەڵامدانەوەیان بەردەوامن.
سێنتکۆم
ئاماژەی بەوەش دا، ناسنامەی کوژراوەکان پارێزراو دەبێت و راناگەیەنرێت تا 24
کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی فەرمیی خێزان و کەسوکاریان تێپەڕ دەبێت.
ئەمە
لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو یەکشەممە، 1-3-2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی
ئەمریکا کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکەی لە شەڕەکەی دژی ئێرانی راگەیاندبوو.
PM:03:52:02/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت