بەریتانیا گەشتکردن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکات
وێستگەنیوز_
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغداد چەند ڕێنماییەکی نوێی سەبارەت بە گەشتکردن بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئامۆژگاری هاووڵاتیانی دەکات کە بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نەکەن.
لە ڕێنماییەکەدا داوا لەو کەسانە کراوە کە لە دەرەوەی وڵاتن و ڕووبەڕووی قەیران بوونەتەوە، ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر:
* چاودێری میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکەن بۆ دەستکەوتنی دوایین زانیاری.
* دووربکەونەوە لەو ناوچانەی بنکەی ئەمنی یان سەربازییان لێیە.
* شوێن ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ بکەون.
* لە ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا (GOV.UK) ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی ئاگادارکردنەوەی بەپەلە.
PM:12:21:02/03/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت