مانگی سووری ئێرانی: لە سەرەتای هێرشەکانەوە 555 کەس کوژراون


وێستگەنیوز-

مانگی سووری ئێرانی ئاماری قوربانییانی جەنگی دوو رۆژی رابردووی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێرانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئاداری 2026، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوو روژی رابردوودا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەی تاوەکو ئێستا 131 شار زیانیان بەرکەوتووە.

هەر بەپێی ئامارەکە بێت، بەهۆی هێرشەکانەوە 555 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 100 هەزار کارمەندی فریاگوزاری لە سەرانسەری وڵاتدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.


AM:11:58:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت