چەندین فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە کوێت کەوتوونەتە خوارەوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی بەرگری کوێت ڕایگەیاند "چەندین فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکا" لە ناو خاکی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکان بە زیندوویی ڕزگاریان بووە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

بەپێی بەیاننامە فەرمییەکە، باری تەندروستی فڕۆکەوانەکان جێگیرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن.

گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکان ساتەوەختی خۆهەڵدانی فڕۆکەوانەکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15 نیشان دەدەن. 

تۆڕی هەواڵی جەزیرە ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە فڕۆکەکان لە شاری جەهرا کەوتووەتە خوارەوە، کە تەنها ٣٢ کیلۆمەتر لە پایتەختی کوێتەوە دوورە


AM:11:36:02/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت