ترەمپ: سێ بژاردەی باشم بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران هەیە، بەڵام ئاشکرای ناکەین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سێ بژاردەی باشیان بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران هەیە، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر پێویست بکات و ناچار بن، سوپای ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، چوار تا پێنج هەفتەی دیکە درێژ دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاند، "سێ بژاردەی باشم بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران هەیە، بەڵام تا ئەرکەکەمان تەواو نەکەین ئەو سێ بژاردەیە ئاشکرا ناکەم".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێستا به شێوهیهكی گهوره و کاریگەر ئێران لاوازبووە، بۆیە چاوهڕوانین له كۆتاییدا ملكهچ بێت".
دۆناڵد ترەمپ وتی، "خوازیارین هێزە تایبەتەکان و سوپای پاسداران چهكهكانیان رادهستی گهل بكەن".
وتیشی، "بڕیاری لهناوبردنی حكوومهتی ئێران بۆ گهلهكهی جێهێڵدراوه، بەڵام له كۆتاییدا ئێران خۆی رادهستی ئیرادهی ئهمریكا و ئیسرائیل دهكات".
ترەمپ ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر پێویست بکات و ناچار بین، سوپای ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، چوار تا پێنج هەفتەی دیکە درێژ دەکاتەوە، چونکە درێژکردنەوەی جەنگەکە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا قورس نابێت، پێنتاگۆن بیری لەمە کردووەتەوە و هێز و مووشەک و بۆمبی پێویستی هێشتووەتەوە بۆ بەردەوامیدان بە هێرشە سەربازییەکان".
AM:09:14:02/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت