ئیمارات باڵیۆزخانه‌كه‌ی له تاران داخست و ئه‌ندامانی شانده دیپلۆماسییه‌كه‌ی كشانه‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1ی ئازاری 2026، دوابه‌دوای هێرشه مووشه‌كییه ئاشكراكانی ئێران كه خاكی ئیماراتیان كرده ئامانج، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، داخستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له تاران و كشانه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی له ئێران راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، رایگه‌یاند كه هێرشه شه‌ڕانگێزییه‌كان شوێنه مه‌ده‌نییه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج، له‌وانه ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون، فڕۆكه‌خانه، به‌نده‌ره‌كان و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ‌تاوانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ده‌شڵێت: "ئه‌مه په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیدار و نابه‌رپرسیارانه‌یه و پێشێلكارییه‌كی زه‌قی سه‌روه‌ری نیشتیمانییه و ناكۆكه له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات دووپاتی كرده‌وه ئه‌م بڕیاره، هه‌ڵوێستی یهكلایكهرهوه و به‌هێزی ده‌وڵه‌ت به‌رجه‌سته ده‌كات، له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری وڵات هه‌بێت. له ژێر ڕۆشنایی به‌رده‌وامبوون له گرتنه‌به‌ری ڕێبازی شه‌ڕانگێزی و ئیستفزازی كه ده‌رفه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌ره‌سه‌ندن لاواز ده‌كات و ناوچه‌كه به‌ره‌و ڕێڕه‌وی زۆر مه‌ترسیدار راده‌كێشێت و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و سه‌قامگیری و ئاسایشی وزه و سه‌قامگیریی ئابووری جیهانی ده‌كات.
PM:10:06:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت