پوتین: تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی کردەوەیەکی دڕندانەیە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا "کریملن" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی تاران کردووە و کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی بە "کارێکی دڕندانە" ناوبردووە.


سەرۆکی ڕووسیا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاندووە کە تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی، "کردەوەیەکی کوشتنی دڕندانەیە".

پوتن لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە ئەو رووداوە "پێشێلکردنی سەرجەم پێوەرە ئەخلاقییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

رۆژی شەممە 28 شوباتی 2026 ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران.


PM:02:23:01/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو